بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئیسماعیل هەنیە لە چاوپێکەوتنی حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی ڕاپۆرتێکی لە سەر دوایین گۆڕانکارییەکانی غەززە و تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنیستی و هەروەها گۆڕانکارییەکانی کەرتی خۆرئاوا خستەڕوو.
ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران وێڕای ستایشکردنی خۆڕاگری و پشوودرێژی دانیشتووانی غەززە و ئیدانەکردنی تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنیستی کە بە پشتیوانی ڕاستەوخۆی ئەمریکا و ژمارەیەک لە وڵاتانی ڕۆژئاوا دەکرێت، جەختیان لە سەر سیاسەتی هەمیشەیی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ پشتیوانیکردنی هێزەکانی خۆڕاگریی فەڵەستین لە بەرامبەر داگیرکارانی زایۆنیست کردەوە.
حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی هەروەها جەختیان لە سەر پێویستی هەنگاوی جیدی وڵاتانی ئیسلامی و ناوەندە نێودەوڵەتییەکان و پشتیوانی هەمەلایەنە و کرداریی وڵاتانی ئیسلامی بۆ خەڵکی غەززە کردەوە./.