بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لە شاری تەل ئەبیب خۆپێشاندانێکی گەورە لە دژی سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایۆنیستی بەڕێوەچوو و خۆپێشاندەران داوای ئازادکردنی ئو کەسانەیان کرد کە بە دیلی لای بزوتنەوەی حەماسن.
بە هەزاران کەس لە گۆڕەپانی مۆزەخانەی شاری تەل ئەبیب گردبوونەوە و ڕایانگەیاند کە تا ئازادکردنی دیلەکان درێژە بە ناڕەزایەتی و خۆپێشاندانی خۆیان دەدەن.
لە شاری قودسی داگیرکراویش خۆپێشاندانێکی بەرفراوان بەڕێوەچوو و خۆپێشاندەران ڕایانگەیاند کە بنیامین نتانیاهۆ بکوژ و تاوانبارە.
ڕژێمی زایۆنیستی لە چاوەڕوانی ئەوەدایە کە نێوەندگێڕیی قەتەر بگاتە ئازادکردنی دیلەکان. ئەمەش لە کاتێکدایە کە تا ئێستا پابەندی ڕاگەیاندنی ئاگربەست لە کەرتی غەززە نەبووە و بە شێوازی دڕندانە و نامرۆڤانە درێژە بە بۆردومانەکانی دەدات./.