بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، کەتیبەکانی قەسام هەواڵی شەڕ و پێکدادانی لە گەڵ گرووپێک لە هێزەکانی ڕژێمی زایۆنیستی لە باکوری ڕۆژئاوای شاری غەززە ڕاگەیاند.
قەسام ڕایگەیاندووە کە لە ئەنجامی ئەو شەڕ و پێکدادانە 5 سەربازی ڕژێمی زایۆنیستی کوژراون و ژمارەیەکی دیکەش بریندار بوون.
وتەبێژی سوپای داگیرکاری زایۆنیستیش ڕایگەیاندووە کە تا ئێستا 338 سەرباز و پلەدار لە شەڕی غەززەدا کوژراون و 241 کەسیش بە دیلی لە غەززەدان کە بنەماڵەکانیان ئاگادار کراونەتەوە./.