بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، بزوتنەوەی حەماس لە بەیاننامەیەکدا جۆبایدن سەرۆک کۆمار و حکومەتی ئەمریکای بە بەرپرسی تاوانەکانی ڕژێمی داگیرکاری زایۆنیستی لە کەرتی غەززە ناو بردووە.
حەماس ڕایگەیاندووە کە سەرۆک کۆماری ئەمریکا و حکومەتەکەی بەرپرسیاریەتی ئەم کۆمەڵکوژییەی خەڵکی غەززەیان کەوتووەتە ئەستۆ و دوایین نموونەی تاوانەکانیش بۆردومانکردنی نەخۆشخانەی فاخورەیە کە پەناگەی منداڵان و ژنانی ئاوارە بووە.
لە بەیاننامەکەی حەماسدا هاتووە: ئەو دوژمنەی کە بە ئامانجی ئاوارەکردنی خەڵک پەنا بۆ ئەم هەموو کوشتارە دەبات، بە پشتیوانی ڕاستەوخۆی حکومەتی ئەمریکا و سەرۆک کۆمارەکەی، ئەم تاوانانە دەکات./.