بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەید حەمید حوسەینی لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا، لەبارەی دوایین دۆخی بازرگانی نێوان ئێران و عێراق گوتی: سەرەڕای ئەو هەموو کێشە و گرفتانەی کە بۆ هەناردەکەرانی کاڵا بۆ عێراق دێتە پێش لەوانە، دابین کردنی کاڵا و کەل و پەل و هەروەها گەڕانەوەی ئەرزی هەناردە و تەنگانە و سنوورەکانی بانکی ناوەندی عێراق کە بۆ ئێرانی داناوە، ڕەوتی هەناردەی ئێران بۆ عێراق ڕوو لە زیاد بوون دەکات و 30 لەسەد گەشەی سەندووە.
ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەرایەتی ژووری بازرگانی ئێران و عێراق وتیشی: لە ماوەی 7 مانگی ڕابردوودا هەناردەی ئێران بۆ عێراق 7 ملیارد و 200 ملیۆن دۆلار خەمڵێندراوە، واتا لە 7 مانگەی یەکەمی ئەوساڵ بەراوەرد بە هەمان کات لە ساڵی ڕابردوودا هەناردە کاڵا بۆ عێراق لە ئێرانەوە هەڵکشاوە.
ناوبراو دەڵێت: بارودۆخی هەناردەی نەوت بۆ عێراق ئەوساڵ گەشەی سەندووە و مووچەی چێ کردنەوەی عێراقیش ڕاگەیندراوە و هەروەها پڕۆژەگەلێکی گەورە لە عێراقدا خەریکی کار و چالاکین و ئێمەش دەبێ ئەوانە وەکوو دەرفەتێ ببینین بۆ ئەوەی زۆرترین هەناردەمان هەبێت بۆ عێراق و هەوڵ بدەین تا کۆتاییەکانی ئەوساڵ ڕەقەمی هەناردە بۆ عێراق تا 12 ملیارد دۆلار بەرز بێتەوە