بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی و بە گێڕانەوە لە ڕاشاتوودەی، ئەلێکساندر گروشکۆ، جێگری وەزیری دەرەوەی ڕووسیا گوتی، وڵاتەکانی ئەندام لە یەکێتی ئەورووپا بە هۆی گەمارۆکانی ڕووسیاوە نزیکەی 1.5 ترلیۆن دۆلار بەر خەسار کەوتوون.
ناوبراو وتیشی، هیچ نیشانێک لە گۆڕانکاری سیاسەتەکانی یەکێتی ئەورووپا لە بەرانبەر موسکۆ لە داهاتووی نزیکدا وێنا ناکرێت.
ناوبراو دەڵێت: ئاڵوگۆڕی بازرگانی دوولایانەی ڕووسیا و ئەندامانی یەکێتی ئەورووپا لە ساڵی 2013 زیاتر لە 417 ملیار دۆلار بەراوەرد کرابوو و ئەگەر گەمارۆکانی هاوپەیوەند لەگەڵ ئوکراینا نەبوایات، ئەو ڕێژەیە ئەوساڵ بۆ 700 ملیار دۆلار بەرز دەبوویەوە.
گروشکو وتیشی: قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازەرگانی لە ساڵەکانی 2022دا، گەیشتە 200 ملیار دۆلار بەڵام چاوەڕوان دەکرێت تا کۆتایەکانی ساڵی 2023 ئەو ژمارەیە بۆ کەمتر لە 100 ملیارد دۆلار دابەزێت، بێگومان تا ساڵی داهاتوو دەبێتە 50 ملیارد دۆلار و پاشان وردە وردە بەرەولای سیفر دەڕوات.