بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ناسر کەنعانی وتی کە کەرتی غەززە بەڵگە و شایەتحاڵی تاوان و دڕندەیی ڕژێمی زایۆنیستییە.
ناوبراو وتی: ئەمریکا و چەند وڵاتێک، ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان و ئەنجومەنی ئاسایشی ئەم ڕێکخراوەیان بە بارمتە گرتووە و ئاشتی و ئاسایشی نێودەوڵەتی و مافی مرۆڤیان کردووەتە قوربانی بەرژەوەندییەکانی ڕژێمی ڕەگەزپەرست و تاوانباری زایۆنیستی.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتی: بەرپرسانی ئەو وڵاتانە هێندەی بەرپرسانی ڕژێمی زایۆنیستی لە تاوانەکانی دژ بە غەززە بەرپرسیارن و دەبێت وەڵامدەرەوە بن./.