بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، گرووپێک بە ناوی خۆڕاگری ئیسلامی عێراق شەوی پێنج شەممە لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە کە وەک کاردانەوەیەک لە بەرامبەر تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنیستی لە کەرتی غەززە، ناوەندێکی گرنگ و هەستیاری ئەم ڕژێمە لە ” بحر المیت ” (دەریای مردوو) لە نێوان ئەردەن و ناوچە داگیرکراوەکانی فەڵەستین کراوەتە ئامانج.
خۆڕاگری ئیسلامی عێراق ڕایگەیاندووە کە ئەم هەنگاوەش وەک پشتیوانییەک بۆ خەڵکی غەززە و وەڵامێک بۆ کۆمەڵکوژی ئەوان لە لایەن ڕژێمی زایۆنیستییەوە بووە.
گرووپە عێراقییەکە ڕایگەیاندووە کە هێرشەکانی دژ بە ڕژێمی زایۆنیستی بەردەوام دەبن./.