جام کوردی | JAMEKURDI
پێنجشەممە, حوزه‌یران 19, 2025
فارسی
No Result
View All Result
  • جام کوردی
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • وێنە
    • ڤیدیۆ
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
  • جام کوردی
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • وێنە
    • ڤیدیۆ
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
No Result
View All Result
جام کوردی
No Result
View All Result
Home جیهان ئاسیا

ئەمریکا بەرپرسی تاوانەکانی ئیسرائیلە لە غەززە / بۆ کەشتییە سەربازییەکانی ئەمریکا خۆمان ئامادە کردووە

جام کوردی – ئەمینداری گشتی بزوتنەوەی حزبوڵڵای لوبنان دەستخۆشی لە سەرجەم ئەو کەسانە کرد کە پشتیوانییان لە فەڵەستین کردووە و جەختیکردەوە کە ئۆپەراسیۆنی زریانی ئەقسا بە تەواوی فەڵەستینی بووە.

تشرینی دووه‌م 3, 2023
in ئاسیا, ئەمریکا, جیهان, سیاسی, هەڵبژاردەی سەرنووسەر
A A
0

RelatedPosts

پزیشکیان: هیوادارین بەرەکەتی جەژنی قوربان ببێتە هۆی نەهێشتنی ناسەقامگیری لە ناوچەکە

گەروسی: توانای ئەتۆمیی ئێران بە هێزی سەربازی لەناونابرێت

ئێران هۆشداریی دایە سێ وڵاتی ئەورووپی

بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەید حەسەن نەسروڵڵا لە وتارێکدا ستایشی بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدانی کرد و وتی: شەهیدان زیندوون و مزگێنی بە ئێمە دەدەن، ئەگەر باس لە شەڕێکی تەواو ڕەوا لە ڕووی مرۆیی، ئەخلاقی و ئائینییەوە بکەین، شەڕێک وەک شەڕی دژ بە زایۆنیستەکانی داگیرکار بوونی نییە، ئەم شەڕە هیچ خاڵێکی شاراوەی نییە و لە ئاشکراترین و ڕوونترین نموونەکانی شەڕی ڕێگای خودایە.

ناوبراو وتی: پێش هەبوونی چەک، هێزی ڕاستەقینەی ئێمە ئیمان، ووشیاری، پابەندبوونی تەواو بە ئامانجەکان و ئامادەیی بۆ گیانفیداییە کە بنەماڵەی شەهیدان نموونەی ئەم تایبەتمەندییانەن. سڵاوی تایبەت لەم گەلە ئەفسانەییە، خەڵکێک کە لەم جیهانەدا نموونەیان نییە، خەڵکی غەززە، زمان ناتوانێت ستایشی گەورەیی و بەرخۆدانی خەڵکی غەززە و هەروەها خەڵکی کەرتی خۆرئاوای فەڵەستین بکات.

سەید حەسەن نەسروڵڵا وتی: ئێش و ئازارەکانی گەلی فەڵەستین کە زیاتر لە 75 ساڵە بەردەوامە، بابەتێکی نوێ و شاراوە نییە، بەڵام ئەم بارودۆخە لە ساڵانی ڕابردوودا لە فەڵەستین زۆر سەخت و دژوار بووە، بە تایبەت بەم کابینە توندڕەو و وەحشییەوە کە گوشارێکی زۆری خستووەتە سەر دیلەکانی فەڵەستین و ئەمەش دۆخی مرۆیی هێندەی دیکە دژوارتر بوو. نزیکەی 20 ساڵە کە دوو ملیۆن کەس لە دژوارترین هەلومەرجدا ژیان بە سەر دەبەن و کەس هیچی بۆ ئەوان نەکردووە.

ئۆپەراسیۆنی زریانی ئەقسا پلانێکی تەواو فەڵەستینی بووە

ئەمینداری گشتی بزوتنەوەی حزبوڵڵای لوبنان ڕایگەیاند: تاوان، سەرکوتکاری و پێشێلکردنی هێڵە سوورەکان لە سیاسەتەکانی دوژمن زیاتر بوو، هەر بۆیە دەبوو ڕووداوێکی گەورە ڕوو بدات کە ئەم ڕژێمە داگیرکارە و لایەنگرانی ستەمکاری لە واشنتن و لەندەن بلەرزێنێت. بە پرۆژەی درووستکردنی شارۆچکەکان، مەترسییەکی زۆر لە سەر کەرتی خۆرئاوا هەیە. بڕیار و پلان و جێبەجێکردنی ئۆپەراسیۆنی زریانی ئەقسا بە تەواوی فەڵەستینی بووە، داڕێژەرانی پلانی زریانی ئەقسا تەنانەت لە گرووپەکانی خۆڕاگری فەڵەستینیشیان شاردبووە، نهێنیبوونەکەیە کە سەرکەوتنەکەی لەم ئاستەدا دەستەبەر کرد.

ناوبراو وتی: ئەم شاردنەوەیە نەبووە هۆی ڕەخنە و ناڕەزایەتی هیچ لایەنێک لە گرووپەکانی خۆڕاگری، بەڵکوو ئێمە هەموومان ستایشی چالاکییەکەمان کرد، ئەم ئۆپەراسیۆنە هیچ کاریگەرییەکی نەرێنیی لە سەر بڕیاری لایەنەکانی خۆڕاگری نییە. چالاکی برایانمان لە حەماس ڕێگریی لەوە کرد کە دوژمن بە هەڵمەتی میدیایی ڕای گشتی لە ڕاستییەکان بە لاڕێدا ببات.

زریانی ئەقسا لاوازبوونی ڕژێمی زایۆنیستیی ئاشکراتر کرد

ئەمینداری گشتی حزبوڵڵای لوبنان وتی: شەڕی زریانی ئەقسا و ئاگادارنەبوونی کەس لەم پلانە، ئەوەی سەلماند کە پلانەکە تەواو فەڵەستینی و بۆ ئامانجەکانی گەلی فەڵەستین بووە و هیچ پەیوەندییەکی بە کاروباری ناوچەیی و نێودەوڵەتییەوە نییە. ئەوەی کە لە زریانی ئەقسا ڕوویدا، پیشانیدا کە ئێران هیچ سەرپەرشتیارییەکی بە سەر گرووپەکانی خۆڕاگرییەوە نییە و بڕیاردەرانی ڕاستەقینە سەرکردەکانی خۆڕاگری و هێزەکانیانن. هەنگاوە گەورەکەی زریانی ئەقسا بووە هۆی بومەلەرزەیەکی ئەمن، سیاسی و دەروونی لە ئاستی ڕژێمی زایۆنیستی و لێکەوتە و کاریگەری ستراتیژیی لە سەر ئەم ڕژێمە دەبێت و ئێستا و داهاتووی زایۆنیستەکان دەخاتە ژێر کاریگەرییەوە.

نەسروڵڵا وتی: کابینەی دوژن لە ماوەی یەک مانگی ڕابردوو و بە تایبەت لە هەفتەکانی داهاتوو، پەنا بۆ هەر تاوان و هەنگاوێک ببات، ناتوانێت کاریگەرییەکانی زریانی ئەقسا بەرەو گۆڕانکاری ببات. حکومەتی ئەمریکا و سەرۆک کۆمارەکەی و ژنڕاڵ و بەرپرسانی باڵای هەموویان گەیشتە تەل ئەبیب تا ئەم ڕژێمە بپارێزن، ڕژێمێک کە دەلەرزێت و بومەلەرزەیەک تێیدا ڕوویداوە، بۆ ئەوەی بتوانێت دیسانەوە بەردەوام بێت بەڵام تا ئەم کاتەش کۆنتڕۆڵی بە دەستەوە نییە، ئەم پەلەقاژەی ئەمریکا بۆ لە ئامێزگرتنی ئیسرائیلە، لاوازبوونی تەل ئەبیبی پشاندا.

ئەمینداری گشتی حزبوڵڵا وتی: ئەوەی کە ژنڕاڵە ئەمریکییەکان بێنە تەل ئەبیب و ئەمریکا دەرگای کۆگاکانی چەکی خۆی بە ڕوودا بکاتەوە و ڕژێمی زایۆنیستی لە ڕۆژی یەکەمی شەڕەکەوە تا ئێستا داوای 10 ملیار دۆلار بکات، ئایا ئەمەیە ڕژێمی بەهێز و دەتوانێت لە سەر پێی خۆی ڕاوەستێت؟ ئەم ئەنجامانە دەبێت ڕوون بکرێنەوە تا هەمووان بەوە بزانین کە گیانفیداییەکانی غەززە و کەرتی خۆرئاوا و لە هەر شوێنێکی دیکە، شیاوی ڕێزلێنانە. ئەنجامەکان بەستێنی قۆناغێکی نوێی چارەنووسی وڵاتانی ناوچەکەی دابین کردووە و بژاردەیەکی دیکە نەبووە، هەر بۆیە بڕیاری شەڕەکەی زریانی ئەقسا بە درووست و گونجاو دەزانین.

ناوبراو وتی: هەر لە کاتژمێرە سەرەتاییەکانەوە ئاشکرا بوو کە دوژمن تووشی سەرلێشێواوی بووە، لە بەرامبەر غەززە و ئەو ڕووداوە گەورەی تووشی بوو، پێدەچێت کابینەکانی دوژمن هێشتا کەڵکیان لە ئەزموونەکان وەرنەگرتووە. ئەوەی کە ئەمڕۆ ڕوو دەدات لە ساڵی 2006 و لە شەڕە بەردەوامەکانی غەززە بە هەندێک جیاوازییەوە ڕوویدا، بەڵام هەموویان بە یەک شێواز بوون.

سەید حەسەن نەسروڵڵا وتی: لە گرنگترین هەڵەکانی زایۆنیستەکان کە بەردەوامە، دانانی ئامانجە گەورەکانە کە بۆیان مسۆگەر نابێت. لە ساڵی 2006 ئامانجیان لەناوبردنی خۆڕاگری لوبنان و گەڕاندنەوەی دوو دیل بە بێ دانوستان و ئاڵوگۆڕ بوو. پاش تێپەڕبوونی 33 ڕۆژ لە گەیشتن بە ئامانجەکانیان شکستیان هێنا و ئەمڕۆ دیسانەوە لە غەززە ئەمە ڕوودەداتەوە. ئەوەی کە ئیسرائیل دەیکات، کوشتاری خەڵکی غەززەیە لە زۆربەیان منداڵ، ژن و سڤیلن، هیچ ڕێزگرتنێک نییە و ڕژێمی زایۆنیستی گەڕەکەکان بە تەواوی دەڕووخێنێت.

ئەمریکا بەرپرسی ڕاستەوخۆی کوشتاری غەززەیە و ئیسرائیل تەنیا ئامرازێکە

ئەمینداری گشتی حزبوڵڵای لوبنان وتی: هەموومان بە چاوەکانی خۆمان گیانفیدایی هێزەکانی خۆڕاگری غەززەمان بینی، کاتێک ئەندامێکی هێزەکانی خۆڕاگری دەچێتە پێشەوە و تانکێک دەتەقێنێتەوە، دوژمن چۆن دەتوانێت ڕوبەڕوی ئەم هێزانە ببێتەوە؟ ئەو دیمەنانەی کە ڕۆژانە و هەر کاتژمێرێک لە کەرتی غەززەوە بڵاو دەبنەوە، وێنەی ئەو ژن و منداڵانەی کە لە ژێر ماڵە ڕووخاوەکاندا دەردەهێندرێن و پەیامی خۆڕاگری دەڵێنەوە، ئەو پەیامە دەداتە دوژمن کە بە شەڕ و کوشتار بە ئەنجام ناگات. ئەمڕۆ شەهیدانی غەززە و ژنان و منداڵەکانی، ڕواڵەتی ڕاستەقینەی دوژمنیان ئاشکرا کردووە، دوژمنێک کە میدیاکانی جیهانی هەوڵی پشتیوانی ئەویان دەدا. ئەوەی کە لە غەززە ڕوو دەدات، بەرپرسیاریەتی ڕاستەوخۆی ئەمریکا لە بەرامبەر ئەم کوشتار و دووڕووییە پیشان دەدات.

وتیشی کە ڕووداوەکانی غەززە ڕووی ڕاستەقینەی ئەم ڕژێمە وەحشییە پیشان دەدات، ڕژێمێک کە بە سەر ناوچەکەی ئێمەدا سەپێندراوە. دیمەنی کوشتارەکانی غەززە بە زایۆنیستەکان دەڵێت کە کۆتایی ئەم شەڕە سەرکەوتنی غەززە و شکستی دوژمنە. ئەمریکا دەستی لە شەڕی غەززەدا هەیە و ڕژێمی زایۆنیستی تەنیا ئامرازێکە و بەردەوامی شەڕەکەش لە ئەستۆی ئەمریکایە، ئەمریکایە کە ئاگربەست ڕەتدەکاتەوە و شەڕی غەززە بەڕێوە دەبات و بەم هۆیەوە خۆڕاگری عێراق بڕیاری هێرشی سەر بنکە سەربازییەکانی ئەو وڵاتەی دەرکرد، ئەمە بڕیارێکی بوێرانە بووە و ئەرکی هەر مرۆڤێکی بەشەرەف و ئازادیخوازە کە ئەم ڕاستییانەی باس کرا، شرۆڤە و ڕوونتر بکاتەوە.

ئەمینداری گشتی حزبوڵڵای لوبنان وتی: هەمووان دەبێت ئەرکی سەر شانی خۆیان بە جێ بێنن. ساڵی 1948 کاتێک کە جیهان گەلی فەڵەستینی بە تەنیا هێشتەوە و ئەم ڕژێمە دامەزرا، سەرجەم گەلانی ناوچەکە کەوتنە ژێر کاریگەرییەکانیەوە، بە تایبەت لوبنان. قۆناغی پاش ئۆپەراسیۆنی زریانی ئەقسا وەک پێش ئەم ڕووداوە گرنگە نابێت. دوو ئامانجی گەورە هەیە کە دەبێت هەوڵی مسۆگەربوونی بدرێت: یەکەم: ڕاگرتنی هێرشەکان و دووەم: سەرکەوتنی حەماس لە غەززە. سەرکەوتنی غەززە بە واتای سەرکەوتنی گەلی فەڵەستین، دیلە فەڵەستینییەکان، خەڵکی ناوچەکە و بە تایبەت وڵاتانی دراوسێ دێت. سەرکەوتنی غەززە لە بەرژەوەندی میسر، ئەردەن، سوریا و بە تایبەت لە بەرژەوەندی لوبنانە.

ئیدانەکردن سوودی نییە، کۆتایی بە پەیوەندییەکان لە گەڵ ئیسرائیل بێنن

سەید حەسەن نەسروڵڵا وتی: ئێوە دەبێت بۆ ڕاگرتنی هێرشە دڕندانەکانی ڕژێمی زایۆنیستی هەوڵ بدەن، ئیدانەکردن بەس نییە و پەیوەندییەکانتان ڕابگرن و باڵیۆزەکانتان بانگهێشت بکەنەوە. بەداخەوە پێشتر ئەوەمان داوا دەکرد کە هەناردەی نەوت بۆ ئەمریکا ڕابگرن و ئێستا دەڵێین کە هەناردەی نەوت بۆ ئیسرائیل ڕابگرن. هێزی ئەوەتان نییە کە دەروازەی فەرەح بکەنەوە؟ خەڵکی یەمەن بەو هەموو کێشەوە باشتر دەرکەوتن و بە مووشەک و درۆن هێرشیان کردە سەر ناوچە داگیرکراوەکانی فەڵەستین، تەنانەت ئەگەر تێک بشکێندرێن، بەڵام لە کۆتاییدا مووشەک و درۆنەکان دەگەنە ئیلات و بنکە سەربازییەکانی ئیسرائیل لە باشوری فەڵەستین.

ناوبراو وتی: ئێمە چووینەتە ئەم شەڕەوە، ئەوەی کە لە بەرەی ئێمەدایە، گرنگ و کاریگەرە، ئەوەی کە لە بەرەی لوبنان ڕوو دەدات، لە مێژووی ئەم ڕژێمەدا کەم وێنە بووە. خۆڕاگری لوبنان چووەتە شەڕێکی ڕاستەقینەوە و ئەمەش شەڕێکی جیاوازە.

ئەگەری پەرەسەندنی ئاڵۆزییەکان لە سنورەکانی لوبنان لە ئارادایە

سەید حەسەن نەسروڵڵا وتی: دوژمن نیگەرانە کە ئەم بەرەیە هەنگاوەکانی زیاتر بکات و شەڕەکە پەرە بستێنێت. ئەمە ئەگەرێکی ڕاستەقینەیە و دەتوانێت ڕوو بدات، دوژمن دەبێت ئەمە لە بەرچاو بگرێت. ئامادەبوون لە سنورەکان و چالاکییەکانی ڕۆژانە ڕێگری لە دوژمن دەگرێت.

ناوبراو وتی: لە ڕۆژی یەکەمەوە بە ئێمە وترا کە ئەگەر لە باشورەوە بەرەیەکی شەڕ بکەنەوە، فڕۆکە شەڕکەرەکانی ئەمریکا لە ئێوە دەدەن، بەڵام ئەم هەڕەشەیە هیچ گۆڕانکارییەکی لە هەڵوێستی ئێمەدا مەکرد و ئێمە لەم بەرەوە شەڕمان دەستپێکرد. پەرەسەندنی شەڕەی ئەم بەرەیە بەندە بە دوو خاڵەوە: یەکەم: ڕەوتی ڕووداوەکانی غەززە و دووەم: هەڵسووکەوتی دوژمن لە بەرامبەر لوبنان. سەبارەت بە پێشێلکردنی هێڵە سوورەکان و هێرشی سەر خەڵکی سڤیلی لوبنان هۆشداری بە دوژمن دەدەم. وەها هەڵەیەک دەبێتە هۆی ئەوەی کە بە شەڕ وەڵام بدرێتەوە. بە ڕاشکاوانە دەڵێم هەموو ئەگەرێک لە بەرەی لوبنانەوە کراوەیە و دەتوانێت لە هەر کاتێکدا ڕوو بدات و هەمووان دەبێت بۆ تەواوی ئەگەرەکان ئامادە بین.

بۆ کەشتییە سەربازییەکانی ئەمریکا خۆمان ئامادە کردووە

سەید حەسەن نەسروڵڵا هۆشداریی دایە ئەمریکییەکان و وتی: کەشتییە فڕۆکە هەڵگرەکانی ئێوە نامانترسێنێت. بۆ شەڕی کەشتییەکانی ئێوەش کەرەستەی سەربازیمان ئامادە کردووە. ئەگەر شەڕێک لە ناوچەکە ڕوو بدات، کەشتییەکان و شەڕی ئاسمانی فریاتان ناکەوێت. لە ئەگەر شەڕی ناوچەیی، بەرژەوەندییەکان و سەربازەکانتان دەبنە قوربانی و ئێوە دەبنە دۆڕاوە گەورەی شەڕەکە.

ئەمینداری گشتی حزبوڵڵای لوبنان لە کۆتاییدا بەرامبەر بە هێزەکانی خۆڕاگری لە ناوچەکە وتی: هێشتا پێویستمان بە کاتە بەڵام هەنگاو بە هەنگاو سەرکەوتن بە دەست دێنین و لە ساڵی 2006 و لە غەززە وەها سەرکەوتین. بە دڵنیاییەوە کە غەززە سەرکەوتن بە دەست دێنێت و فەڵەستین سەرکەوتوو دەبێت و لە داهاتوویەکی نزیکدا ئەم جەژنە بەرز ڕادەگرین./.

Previous Post

کریس مۆرفی: ئیسرائیل لە شەڕی غەززە بە ئامانجی خۆی ناگات

Next Post

ڕێژەی هەناردەی ئێران بۆ عێراق 30لەسەد بەرزبۆتەوە

RelatedPosts

پزیشکیان: هیوادارین بەرەکەتی جەژنی قوربان ببێتە هۆی نەهێشتنی ناسەقامگیری لە ناوچەکە
ئاسیا

پزیشکیان: هیوادارین بەرەکەتی جەژنی قوربان ببێتە هۆی نەهێشتنی ناسەقامگیری لە ناوچەکە

حوزه‌یران 6, 2025
گەروسی: توانای ئەتۆمیی ئێران بە هێزی سەربازی لەناونابرێت
ئاسیا

گەروسی: توانای ئەتۆمیی ئێران بە هێزی سەربازی لەناونابرێت

حوزه‌یران 6, 2025
ئێران هۆشداریی دایە سێ وڵاتی ئەورووپی
ئاسیا

ئێران هۆشداریی دایە سێ وڵاتی ئەورووپی

حوزه‌یران 6, 2025
کوژران و برینداربوونی 15 سەربازی زایۆنیست لە باشوری غەززە
ئاسیا

کوژران و برینداربوونی 15 سەربازی زایۆنیست لە باشوری غەززە

حوزه‌یران 6, 2025
ئێران بە توندی ئیدانەی دەستدرێژییەکانی ڕژێمی زایۆنیستی بۆ سەر لوبنان دەکات
ئاسیا

ئێران بە توندی ئیدانەی دەستدرێژییەکانی ڕژێمی زایۆنیستی بۆ سەر لوبنان دەکات

حوزه‌یران 6, 2025
نەتەوە یەکگرتووەکان: لە سێ مانگی ڕابردوودا زیاتر لە 640 هەزار فەڵەستینی لە غەززە ئاوارەبوونەتەوە
ئاسیا

نەتەوە یەکگرتووەکان: لە سێ مانگی ڕابردوودا زیاتر لە 640 هەزار فەڵەستینی لە غەززە ئاوارەبوونەتەوە

حوزه‌یران 6, 2025
Next Post
ڕێژەی هەناردەی ئێران بۆ عێراق 30لەسەد بەرزبۆتەوە

ڕێژەی هەناردەی ئێران بۆ عێراق 30لەسەد بەرزبۆتەوە

وەڵامێک بنووسە هەڵوەشاندنەوەی وەڵام

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Stay Connected test

  • 139 Followers
  • 205k Subscribers
  • 23.9k Followers
  • 99 Subscribers
  • Trending
  • Comments
  • Latest

پیره میرد؛ ژیان و به رهه مه کانی

كانونی دووه‌م 16, 2025
سرووشتی جوانی گەلی شێرانە، ناحیەی دێرەلوک، قەزای ئامێدی

سرووشتی جوانی گەلی شێرانە، ناحیەی دێرەلوک، قەزای ئامێدی

نیسان 21, 2021
سوودە گرنگەکانی خواردنی گیراوی ڕازیانە

سوودە گرنگەکانی خواردنی گیراوی ڕازیانە

كانونی دووه‌م 3, 2022
سەرکۆنسووڵی ئێران لە سلێمانی: ڤێزەی گەشتیاری ئازاد نەکراوە

سەرکۆنسووڵی ئێران لە سلێمانی: ڤێزەی گەشتیاری ئازاد نەکراوە

ته‌مموز 3, 2021

به‌رده‌وامین له‌ یارمه‌تی سه‌ربازی سوپای سوریا

0

ئه‌ردۆغان باجی سیاسه‌ته‌ دووپاڵوه‌کانی ده‌دات

0

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا سه‌ردانی تاران ده‌کات

0

داعش 100 هه‌زار هێزی چه‌کداری هه‌یه

0
ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

حوزه‌یران 7, 2025
دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

حوزه‌یران 7, 2025
شۆکێکی گەورە بۆ پاریس سانجێرمان لە سەرەتای جامی جیهانی یانەکان

شۆکێکی گەورە بۆ پاریس سانجێرمان لە سەرەتای جامی جیهانی یانەکان

حوزه‌یران 7, 2025
پەیامی گرنگی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ یاریزانانی هەڵبژارده ئەو وڵاتە

پەیامی گرنگی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ یاریزانانی هەڵبژارده ئەو وڵاتە

حوزه‌یران 7, 2025

Recent News

ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

حوزه‌یران 7, 2025
دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

حوزه‌یران 7, 2025
شۆکێکی گەورە بۆ پاریس سانجێرمان لە سەرەتای جامی جیهانی یانەکان

شۆکێکی گەورە بۆ پاریس سانجێرمان لە سەرەتای جامی جیهانی یانەکان

حوزه‌یران 7, 2025
پەیامی گرنگی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ یاریزانانی هەڵبژارده ئەو وڵاتە

پەیامی گرنگی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ یاریزانانی هەڵبژارده ئەو وڵاتە

حوزه‌یران 7, 2025
جام کوردی | JAMEKURDI

Follow Us

Browse by Category

  • ئابووری
  • ئاسیا
  • ئەفریقا
  • ئەمریکا
  • ئەورووپا
  • جیهان
  • دسته‌بندی نشده
  • زانست و تەندرووستی
  • ڕاپۆرت
  • سیاسی
  • ڤیدیۆ
  • کەلتوری
  • کۆمەڵگا
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • گۆڤاره‌کان
  • مەڵتی میدیا
  • نوێترین هەواڵ
  • هەڵبژاردە
  • هەڵبژاردەی سەرنووسەر
  • وتار
  • وتووێژ
  • وەرزش
  • وێنە

Recent News

ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

حوزه‌یران 7, 2025
دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

حوزه‌یران 7, 2025

© 2020

No Result
View All Result
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • ڤیدیۆ
    • وێنە
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
  • زبان فارسی

© 2020