بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئۆسامە حەمدان ئەمڕۆ پێنج شەممە ڕایگەیاند کە دوژمنی زایۆنیستی لە کەمتر لە 24 کاتژمێردا سێ تاوان و کوشتاری گەورەی لە کەرتی غەززە کردووە کە تێیدا نزیکەی هەزار کەس شەهید و بریندار بوون.
ناوبراو وتی: ئەمریکا و تەواوی ئەوانەی کە پشتیوانی لە ڕژێمی زایۆنیستی دەکەن، لە تاوانەکانی دژ بە گەلی فەڵەستین هاوبەشن.
ئۆسامە حەمدان وتی: بە هۆی بۆردومانە بەردەوامەکانی ڕژێمی زایۆنیستییەوە گوشارێکی زۆر کەوتووەتە سەر کەرتی تەندرووستی غەززە.
ناوبراو وتی: دۆخی تەندرووستی لە غەززە گەیشتووەتە ئاستی کارەسات و دوژمنی زایۆنیستی وەک پاساوێک بۆ بۆردومانکردنی نەخۆشخانەکان دەڵێت کە بنکە سەربازییەکانی خۆڕاگری لە ژێر بینای نەخۆشخانەکاندایە./.