بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، یەحیا سەریع وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە هێرشێکی درۆنی کراوەتە سەر ناوچە داگیرکراوەکانی فەڵەستین.
ناوبراو ڕایگەیاند کە بە ژمارەیەک درۆن هێرش کراوەتە سەر قووڵایی ڕژێمی زایۆنیستی و درۆنەکان ئامانجەکانیان بە درووستی پێکاوە.
یەحیا سەریع وتی: هێزە چەکدارەکانی یەمەن بۆ پشتیوانیکردنی گەلی زوڵملێکراوی فەڵەستین و بە تایبەت دانیشتووانی غەززە، تا ڕاگرتنی دەسدرێژییەکانی ڕژێمی زایۆنیستی، درێژە بە هێرشەکان دەدەن.
میدیاکانی ڕژێمی زایۆنیستی هەواڵی چەند تەقینەوەیەکیان لە بەندری ئیلات (باشوری ناوچە داگیرکراوەکانی فەڵەستین) ڕاگەیاند./.