بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، پەرلەمانی بەحرەین ئەمڕۆ پێنج شەممە هەواڵی دەرکردنی باڵیۆزی ڕژێمی زایۆنیستیی لە مەنامە ڕاگەیاند.
ئەمە یەکەم هەنگاوی توندی یەکێک لە وڵاتانی عەرەبییە کە پەیوەندی دیپلۆماسی لە گەڵ ڕژێمی زایۆنیستی هەیە.
پەرلەمانی بەحرەین هەروەها ڕاگرتنی پەیوەندییە ئابورییەکانی لە گەڵ ڕژێمی زایۆنیستی ڕاگەیاند.
پەرلەمانی بەحرەین جەختی لە سەر هەڵوێستی ئەم وڵاتە بۆ پشتیوانی لە پرسی فەڵەستین و مافە ڕەواکانی ئەم گەلە کردووەتەوە./.