بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، عەباس عەلی ئابادی وەزیری پیشەسازی، کانزا و بازرگانی ئێران بە ئامادەبوونی محەممەد کازم ئالی سادق باڵیۆز و مەهدی سەفەری جێگری وەزیری دەرەوەی ئەم وڵاتە بۆ کاروباری دیپلۆماسی ئابوری، ڕۆژی چوارشەممە لە شاری بەغدا لە گەڵ محەممەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق کۆبووە.
وەزیری پیشەسازی ئێران لەو کۆبوونەوەدا جەختی لە سەر پێویستی بەرەوپێشچوونی پرۆژە ئابورییە بەرهەمدارەکان لە پێناو ڕوبەڕوبونەوەی کێشە ئابورییەکانی ناوچەکە و جیهان کردەوە.
عەلی ئابادی هەروەها لەو کۆبوونەوەدا سەبارەت بە بەکارهێنانی دراوی نیشتمانیی ئێران و عێراق لە ئاڵوگۆڕە بازرگانییەکان بۆچوونی خۆیی ڕاگەیاند و وتی کە ئێران دەتوانێت لە بواری پیشەسازی پترۆکیمیا هاوکاری وڵاتی عێراق بکات./.