بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، حوسێن موسەوی وتی کە عێراقییەکان بە یەکگرتوویی پشتیوانی لە ئامانجەکانی گەلی فەڵەستین دەکەن.
خۆڕاگریی عێراق ئەمڕۆ چوارشەممە یەکی تشرینی دووەمی 2023 لە بیست و شەشەمین ڕۆژی شەڕی زریانی ئەقسا، هەواڵی بەئامانجگرتنی یەکێک لە بنکە سەربازییەکانی ئەمریکای داگیرکاری لە سوریا ڕاگەیاند.
خۆڕاگریی عێراق لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە بە دوو درۆن بنکەی سەربازی تەنەف لە ڕۆژهەڵاتی سوریا کراوەتە ئامانج.
موسەوی بە کەناڵی المیادین ی ڕاگەیاند کە سەردەمی شکستەکان بە سەر هاتووە و هەلومەرجی دەرکردنی داگیرکارانی ئەمریکی لە عێراق گونجاوە.
ئەو بەرپرسەی بزوتنەوەی نۆجەبا ڕایگەیاند کە لایەنەکانی خۆڕاگریی عێراق یەکگرتوون و کۆبوونەوەکانی ئەوان بۆ دەرکردنی داگیرکارانی ئەمریکی و پشتیوانی لە گەلی فەڵەستین بەردەوامە./.