بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران ڕۆژی چوارشەممە لە گەڵ هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیا کۆبووە و دوایین گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە بە تایبەت ڕەوشی غەززەی تاوتوێ کرد.
ئەمیر عەبدوڵڵاهیان دوێنێ سێ شەممە سەردانی قەتەری کرد و لە گەڵ میر و وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە و هەروەها سەرۆکی مەکتەبی سیاسی بزوتنەوەی حەماس لە دەوحە کۆبووە./.