بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، کەناڵی المیادین لە سەر زاری سەرچاوەیەکی سەربازیی حزبوڵڵا، ئامار و وردەکاری تایبەت بە زیانەکانی سوپای ڕژێمی زایۆنیستیی لە سنورەکانی لوبنان لە پاش شەڕی زریانی ئەقسا بڵاو کردەوە.
سەرچاوە سەربازییەکەی حزبوڵڵا ڕایگەیاندووە کە لە 8 ی تشرینی یەکەمەوە، واتە لە دووەم ڕۆژی زریانی ئەقسا تا ئێستا 105 ئۆپەراسیۆن ئەنجام دراوە کە سیستەمەکانی هەواڵگری و پەیوەندییەکان و هەروەها 33 ڕاداری کردووەتە ئامانج.
حزبوڵڵا لەوەدا سەرکەوتوو بووە کە دوو ئۆتۆمبێلی سەربازی، دوو هامەر و 9 تانک تێک بشکێنێت کە لە میانەی ئەم بەئامانجگرتنانەدا 120 کەس لە هێزە سەربازییەکانی ڕژێمی زایۆنیستی کوژراون و بریندار بوون. بەدەر لەمەش، 105 بنکەی سەربازی، 69 سیستەمی پەیوەندییەکان، 140 کامێرای چاودێری و 17 سیستەمی تایبەت بە پەیوەندییەکانی زایۆنیستەکان لە لایەن خۆڕاگری لوبنانەوە کراونەتە ئامانج.
حزبوڵڵا هەروەها درۆنێکی سەربازی ڕژێمی زایۆنیستیی تێکشکاندووە. لە ئەنجامی ئەم چالاکییانەش 28 شارۆچکەی زایۆنیست نشین چۆڵکراون و 65 هەزار زایۆنیست لە ناوچە داگیرکراوەکان ئاوارە بوون./.