بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەکرەم کەعبی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس پەیامێکی بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند کە خۆڕاگری ئیسلامی عێراق بڕیاری ئازادکردنی ئەم وڵاتەی لە ڕووی سەربازییەوە دەرکردووە.
ناوبراو ڕایگەیاند کە سەرکەوتن بۆ ئیسلامە و ڕاوەستان و پاشەکشە لای خۆڕاگری ئیسلامی واتایەکی نییە.
کەعبی ڕایگەیاندووە کە ئەوەی لە داهاتوودا ڕوو دەدات گەورەترە./.