بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئاهەنگەکە بە بەشداری ژمارەیەکی زۆر لە ئەستێرەکانی تۆپی پێ بەڕێوەچوو و وەک پێشبینی دەکرا مێسی ئەستێرەی ئەرجەنتین و یانەی ئینتەر میامی خەڵاتی تۆپی زێڕین یان بالۆن دۆری وەک باشترین یاریزانی ساڵی 2023 بە دەست هێنا.
مێسی ساڵی 2022 نازناوی مۆندیالی لە گەڵ هەڵبژاردەی ئەرجەنتین لە قەتەر بردەوە.
ئەمە هەشتەمین و ڕەنگە کۆتا جار بێت کە مێسی تەمەن 36 ساڵە تۆپی زێڕین دەباتەوە، لە بەر ئەوەی کە کۆتایی بە یاریکردنی لە ئەورووپا هێناوە و لە خولی ئەمریکا یاری دەکات کە هێندە کێبڕکێ و فشاری لە سەر نییە.
مێسی پێشتر لە ساڵانی 2009، 2011، 2012، 2013، 2016، 2019 و 2021 براوەی تۆپی زێڕین بووە./.