بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، بەدر بوسەعیدی وەزیری دەرەوەی عۆمان ئەمڕۆ سێ شەممە 31 ی تشرینی یەکەمی 2023 سەبارەت بە دوایین گۆڕانکارییەکانی شەڕی غەززە، وتی: ئێمە داوا لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی دەکەین کە ئیسرائیل بە هۆی بەئامانجگرتنی خەڵکی بێ تاوان و سڤیل لە غەززە دادگایی و سزا بدرێت.
ناوبراو وتی: مێژوو ئەوەی بە ئێمە فێر کردووە کە نابێت بە بیانووی بەرگری لە خۆ، پاساو بۆ کۆمەڵکوژی و بەئامانجگرتنی خەڵکی بێ تاوان بهێندرێتەوە.
وەزیری دەرەوەی عۆمان وتی: ڕێگری لە گەیاندنی هاوکارییە مرۆییەکان بۆ کەرتی غەززە بە پێی یاسای نێودەوڵەتی تاوانە./.