بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، یەحیا سەریع لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە لە ڕوانگەی هەستکردن بە بەرپرسیاریەتییەوە و لە وەڵامی داواکارییەکەی گەلی یەمەن و گەلانی دیکەی ئیسلامی و ئازادیخواز، هێزە چەکدارەکانی یەمەن دەبێت ئەرکی خۆیان بەرامبەر بە ڕووداوەکانی فەڵەستینی داگیرکراو جێبەجێ بکەن.
ناوبراو وتی: بەم هۆیەشەوە بۆ سێهەم جار چەند ناوچەیەکی فەڵەستینی داگیرکراومان بە درۆن و مووشەک کردە ئامانج.
وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن وتی: تا کۆتایی هاتنی داگیرکاریی زایۆنیستەکان درێژە بە هێرشەکانی خۆمان دەدەین.
یەحیا سەریع وتی: هەڵوێستی گەلی یەمەن لە بەرامبەر پرسی فەڵەستین، نە گۆڕە و ئەوەی ناچەکەی ئاڵۆز کردووە بەردەوامی تاوانەکانی تەل ئەبیبە./.