جام کوردی ـــ زیانەکانی کەرتی تایبەتی کەرتی غەزە بە هۆی هێرشە سەربازیەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر ئەو ناوچەیە لانیکەم 3 ملیارد دۆلار خەمڵێندراوە.
بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی و بە گێڕانەوە لە فەلەستین ئەلیەوم، لێژنەی ئابووری ژووری بازرگانی کەرتی غەزە ڕایگەیاند، زیانەکانی بەشی تایبەتی کەرتی غەزە لە دەسپێکی شەڕ بەملاوە نزیکەی 3 ملیارد دۆلار بووە.
ژووری بازەرگانی کەرتی غەزە لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا سەڕای ئاماژە پێدان بەوەی کە دابینکردنی ماکی خۆراکی و پێداویستیەکانی شارەوانانی کەرتی غەزە بە هۆی بوردۆمانی هەموو ئەمبار و فرۆشگەکان کارێکی زۆر ئەستەمە، پشتڕاستیشی دەکاتەوە و دەڵێت، نەهاتنی سووتەمەنی بۆ ئەو ناوچەیە و کۆبوونەوی زبڵ لەسەر شەقامەکان، لە بواری ژینگەوە کەرتی غەزە ڕووبەڕووی کارەساتێکی گەورە دەکاتەوە.
لێژنەی ئابووری ناوبراو وتیشی: 70 لەسەدی هەر هەمووی بنەما و بنەڕەتی بەشی بازەرگانی تایبەتی کەرتی غەزە بە هۆی هێرشەکانی ڕژێمی زایۆنیەوە، داڕووخاوە و ئەمەش ئەو ڕاستیە ئاشکرا دەکات کە بەشی ئابووری غەزە پێویسی بە دەیان ساڵە تا دیسان بەرەوچاکە بڕوات، چونکە هەموو دامەزراوەکان و ئابووریشی، لەتمەی ڕاستەوخۆی بینیوە.
ڕژێمی زایۆنی 23 ڕۆژ لەمەوپێش کەرتەی غەزەی کردۆتە ئامانجی مووشەکباران و تاوەک ئێستا نزیکەی 8 هەزار شەهید و برینداری لێ کەوتووەتەوە.