بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، جێمز دۆر وتەبێژی یۆنیسێف ڕایگەیاند کە ژمارەی منداڵە شەهیدەکانی غەززە 3 هەزار و 450 کەسی تێپەڕاندووە.
ناوبراو وتی: ترسە گەورەکەی ئێمە بۆ بەرزبوونەوەی ژمارەی منداڵە کوژراوەکان لە دەیان بۆ سەدان و هەزاران منداڵ لە ماوەی چەند هەفتەی ڕابردوو بەدیهات.
وتەبێژی یۆنیسێف وتی: ئەوەی کە ڕۆژانە ژمارەی منداڵە کوژراوەکان بە شێوازی بەرچاو بەرز دەبێتەوە، جێی مەترسییە و غەززە بووەتە گۆڕستانی منداڵان.
وتیشی کە مەترسییەکانی سەر منداڵانی غەززە تەنیا بۆردومانەکان نین، ئەوان لە بەر نەبوونی پێداویستی و چاودێری پزیشکیشەوە گیان لە دەست دەدەن و سەدان هەزار منداڵی غەززە پێویستیان بە ئاوی خواردنەوە هەیە./.