بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، خەیروڵڵا خادمی ڕایگەیاند کە هێڵی ئاسنی هەمەدان – سنە بە درێژایی 151 کیلۆمەتر لەو پرۆژە گرنگانە بووە کە لە کابینەی سێزدەیەم بە سەرۆکایەتی ئایەتوڵڵا ڕەئیسی تەواو کراوە.
ناوبراو وتی کە لە ڕۆژانی داهاتوودا ئەم پرۆژەیە بە ئامادەبوونی سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران بە فەرمی دەکرێتەوە و کوردستان دەبێتە بیست و سێهەمین پارێزگای خاوەن هێڵی ئاسن لە ئێران.
خادمی وتی کە ئەم پرۆژەیە ناوەندی ئێران بە ڕۆژئاوا و خاڵی سنوری باشماخ لە گەڵ هەرێمی کوردستانی عێراق دەبەستێتەوە.
بە وتەی ناوبراو، کۆی گشتی بودجەی ئەم پرۆژەیە 3400 ملیار تمەن بووە./.