بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، عەلی باقری بە ئاماژە بە ئۆپەراسیۆنی 7 ی تشرینی یەکەمی 2023 ی بزوتنەوەی حەماس بە ناوی زریانی ئەقسا، وتی کە ئەم هەڵمەتە بوێرانە و کەم وێنەیە، بومەلەرزەیەکی گەورەیە کە هیچ کات بۆ ڕژێمی زایۆنیستی قەرەبوو ناکرێتەوە.
ناوبراو وتی: خۆڕاگریی فەڵەستین خۆی بڕیاردەری ئەم شەڕە بووە و لە بڕیاردان سەربەخۆن و خۆیان دەزانن چ کات پلان و بەرنامەکانیان جێبەجێ بکەن.
جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران وتی: خۆڕاگریی فەڵەستین لەوەدا سەرکەوتوو بووە کە بتوانێت لە بەرامبەر گوشار و هاوکارییەکانی ئەمریکا و ئەورووپا بۆ ڕژێمی زایۆنیستی ڕابوەستێت.
باقری وتی: لە ئەگەری پەرەسەندنی شەڕی غەززە شتێک بە ناوی ڕژێمی زایۆنیستی نامێنێتەوە کە بڵێین براوەیە یان دۆڕاوی ئەم شەڕە.
وتیشی کە لە نێوان ئێران و وڵاتانی ناوچەکە، تەنانەت ئەو وڵاتانەش پەیوەندییان لە گەڵ ڕژێمی زایۆنیستی هەیە، ڕاوێژی بەردەوام لە پێناو بەرژەوەندی و دەسکەوتەکانی خۆڕاگریی فەڵەستین دەکرێت./.