بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لە هۆکارەکانی لاوازبوونی سیستەمی بەرگری جەستە دەتوانین ئاماژە بەم خاڵانە بدەین:
نەخۆشی درێژخایەن، وەک شەکرە، نەخۆشییەکانی دڵ، نەخۆشی گورچیلەکان و کۆئەندامی دەمار کە هۆکارن بۆ لاوازبوونی سیستەمی بەرگری جەستە.
هۆکاری بۆماوەیی کە لە باوانییەوە لاوازی سیستەمی بەرگری جەستەی بۆ دەمێنێتەوە، یان هەندێک نەخۆشی بۆماوەیی هەیە کە سیستەمی بەرگری جەستە لاواز دەکات.
گوشاری دەروونی یان دڵەڕاوکێ کە سیستەمی بەرگری جەستە لاواز دەکات و دەیکاتە نێچیری نەخۆشییەکان.
تەمەن، سیستەمی بەرگری جەستە لە کەسانی بەتەمەندا لاوازترە لە کەسانی گەنج و منداڵ.
بەکارهێنانی چارەسەری شێرپەنجە، وەک چارەسەری کیمیاوی و تیشکی کە دەکرێت بە شێوەی کاتی یان هەمیشەیی، سیستەمی بەرگری لاواز بکات./.