بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لە کاتێکدا کە گوشارەکانی ڕای گشتی جیهان دژی شەڕی غەززە بەردەوامە، ئەندامێکی پەرلەمانی ئەورووپا ئیدانەی پشتیوانییەکانی یەکێتی ئەورووپای بۆ پشتیوانی لە تاوانە دژە مرۆییەکانی ڕژێمی زایۆنیستی کردووە.
میک واڵاس کە لە ئیرلەنداوە ئەندامی پەرلەمانی ئەورووپایە، لە ڕۆژانی ڕابردوودا بەردەوام بە هۆی پشتیوانی لە ڕژێمی زایۆنیستی، ڕەخنەی لە ئەمریکا و وڵاتانی ئەورووپی گرتووە.
ناوبراو لە نوێترین پەیامی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس، یەکێتی ئەورووپای بە گرنگینەدان بە گیانی منداڵانی بێ تاوانی غەززە و هێرشەکانی ڕژێمی زایۆنیستی بۆ سەر نەخۆشخانەکان تۆمەتبار کردووە.
واڵاس پرسیاری ئەوەیکردووە کە بۆ یەکێتی ئەورووپا هیچ کێشەیەکی لە گەڵ بۆردومانکردنی نەخۆشخانەکانی غەززە لە لایەن ئیسرائیلەوە نییە؟
ناوبراو ڕایگەیاندووە کە یەکێتی ئەورووپا تاوانەکانی ئیسرائیل بە درووست دەزانێت و گرنگی بە گیانی فەڵەستینییەکان نادات./.