بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سندۆقی نێودەوڵەتی دراو ڕایگەیاندووە کە پێگەی ئێران لە ڕووی گەشەی ئابورییەوە لە نێو 191 وڵاتی جیهان لە ساڵی 2023 بەراورد بە ساڵی ڕابردوو 10 پلە بەرزبووەتەوە.
بە پێی ئامارەکانی ئەم دامەزراوە نێودەوڵەتییە کە لە ڕاپۆرتی ئاسۆی بەردەم ئابوری جیهان بڵاو بووەتەوە، ئێران لەمساڵ گەشەی نزیک لە سەدا 3 ی دەبێت.
ئامارەکە پیشان دەدات کە ئێران ئەمساڵ پێش 10 وڵات کەوتووەتە و گەیشتووەتە پلەی 90، بە واتایەکی دیکە گەشەی ئابوری ئێران لە 101 وڵاتی جیهان باشترە.
گەشەی ئابوری ئێران لە ساڵی 2022 لە سەدا 3.8 بووە و لە پلەی سەدەمی جیهاندا بووە.
زۆربەی ئابورییە گەورەکانی جیهان پلەی باشیان نەبووە و تەنانەت لە خوارووی پلەی ئێرانەوە ناویان هاتووە.
بۆ نموونە، دەتوانین ئاماژە بە بەریتانیا بدەین کە بە گەشەی ئابوری لە سەدا 0.48 لە پلەی 171 ی جیهان لە نێو 191 وڵاتدایە. گەشەی ئابوری بەریتانیا لە ساڵی 2022 لە سەدا 4.1 بووە.
فەرەنسا بە گەشەی ئابوری 0.95 لە پلەی 158 ی جیهاندایە و گەشەی ئابوری ئەم وڵاتە لە ساڵی ڕابردووش لە سەدا 2.52 بووە.
گەشەی ئابوری ئەڵمانیا کە لە ساڵی 2022 لە سەدا 1.8 بووە، لەمساڵ گەیشتووەتە لە سەدا 0.53 و ئەم وڵاتە لە نێو 191 وڵاتی جیهان لە پلەی 181 دا ناوی هاتووە.
ئەمریکا وەک گەورەترین ئابوری جیهان بە گەشەی لە سەدا 2 پلەی 125 ی بۆ خۆی مسۆگەر کردووە.
وڵاتانی بەحرەین، ئەردەن، یۆنان، قەتەر، ئیسپانیا، ڕووسیا، ژاپۆن، سویسرا، سعوودیە و عێراق لە ساڵی 2023 گەشەی کەمتریان بەراورد بە ئێران هەبووە و لە پلەکانی خوارترەوە ناویان هاتووە./.