بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، پسپۆڕانی بواری پزیشکی ئاماژەیان بە کاریگەرییەکانی سرکەی سێو لە سەر پەستانی خوێن داوە و ڕایانگەیاندووە کە سرکەی سێو کاریگەریی لە سەر دابەزاندنی هەیە.
ئەوان ڕایانگەیاندووە کە بەکارهێنانی سرکەی سێو دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی ئاستی خوێن. کاریگەری دژە بەرزی پەستانی خوێنی سرکەی سێو زۆر جار دەگەڕێتەوە بۆ ڕێژەی ترشی ئەسیک لە سرکەی سێودا، لە بەر ئەوەی کە یارمەتیدەرە لە دابەزینی کێشی زیادەی جەستە بە تایبەت کاتێک وەک جێگرەوەی خوێ یان هەندێک پێکهاتەی ناتەندرووست بەکار دەهێندرێت کە هەندێک کەس پەنا بۆ بەکارهێنانی دەبەن لە کاتی ئامادەکردنی خۆراکدا.
هەروەها یارمەتیدەرە لە کەمکردنەوەی ئاستی کۆلیسترۆڵ، زۆر جار پەیوەندی بە بەرزبوونەوەی پەستانی خوێنەوە هەیە، پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە بەرزی پەستانی خوێن و کۆلیسترۆڵ هۆکارێکن کە لەوانەیە ئەگەری توشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ زیاد بکەن./.