بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، هەندێک خووی باو هەیە کە زیان بە تەندرووستی گورچیلەکان دەگەێنێت.
لە درێژەدا ئاماژە بە هەندێک لەوان دەدرێت:
1- زۆر بەکارهێنانی دەرمانی ئازارشکێن، ڕەنگە ئازارەکانت کەم بکاتەوە، بەڵام زیان بە گورچیلەکانت دەگەیەنێت، بەتایبەتی ئەگەر پێشتر نەخۆشی گورچیلەت هەبووبێت.
2- زۆر بەکارهێنانی خوێ، دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن و لە بەرامبەردا زیان بە گورچیلەکانت دەگەیەنێت.
3- زۆر خواردنی خۆراکی لەقوتوونراو، خواردنە لە قتوندراوەکان سەرچاوەیەکی بەرچاوی سۆدیۆم و فسفۆرن، کە ئەمەش بۆ تەندروستی گورچیلەکان خراپن.
4- نەخواردنەوەی ئاوی پێویست هۆکارە بۆ تووشبوون بە بەردی گورچیلە و کۆبوونەوەی سۆدیۆم و ژەهەرەکان.
5- کەم خەوی، نەبوونی خەوێکی ریک یەکێکە لەو خووانەی کە زیان بە تەندروستی گورچیلە دەگەیەنێت.
6- زۆر خواردنی گۆشت، بڕێکی زۆر پڕۆتینی تێدایە کە زیان بە گورچیلەکان دەگەیەنن.
7- زۆر خواردنی ئەو خۆراکانەی کە شەکریان زۆرە، کە دەبنە هۆی قەڵەوی و تووشبوونت بە بەرزی پەستانی خوێن و شەکرە و هۆکاری سەرەکین کە زیان بە گورچیلە دەگەیەنن.
8- جگەرەکێشان، ئەو کەسانەی کە جگەرە دەکێشن ئەگەری تێکچوونی زیاتری گورچیلەیان هەیە.
9- خواردنەوەی خواردنەوە کهولییەکان، خواردنەوەی زۆر بە بەردەوامی مەترسی تووشبوونیان بە نەخۆشییە درێژخایەنەکانی گورچیلە دوو هێندە زیاتر دەکەن.
10- دانیشتن بۆ ماوەیەکی زۆر زیان بە تەندروستی گورچیلە دەگەیەنێت./.