بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەم هەنگاوەی ئەندامانی پەرلەمانی عێراق لە کاتێکدایە کە پێشتر باڵیۆزخانەی ئەمریکا هەواڵی داخستنی ژمارەیەک لە نووسینگە و ناوەندەکانی فێرکاری، ڕاوێژکاری و ڕاپرسیی سەر بەم وڵاتەی ڕاگەیاندبوو.
سەرچاوەیەکی ئاگادار بە ئاژانسی فەرمی عێراقی ڕاگەیاندووە کە باڵیۆزخانەی ئەمریکا بڕیاری داخستنی دەیان ناوەندی فێرکاری و پەروەردەیی سەر بەم وڵاتەی لە بەغدا و شارەکانی دیکە دەرکردووە.
سەرچاوەکە داخستنی ناوەندەکانی ئەمریکای لە بەرژەوەندی گەلی عێراق ناو بردووە و ڕایگەیاندووە کە ناوەندە ئەمریکییەکان لە پێناو دابینکردنی بەرژەوەندییەکانی ئەم وڵاتە چالاکییان کردووە و ئامانجی سیاسی و ئەمنی و هەواڵگرییان هەبووە.
ڕاشیگەیاندووە کە بڕیاری داخستنی نووسینگە و ناوەندەکانی سەر بە ئەمریکا لە پاش ئەوە بووە کە خۆڕاگریی عێراق بە چەندین جار هێرشی کردە سەر بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لە باکور و ڕۆژئاوای ئەم وڵاتە.
لە هەمان کاتدا ژمارەیەک لە ئەندامانی پەرلەمانی عێراق داوایان لە سەرۆکی پەرلەمانی ئەم وڵاتە کردووە لە دانیشتنێکی داخراو و نائاساییدا تاوتوێی داخستنی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا بکرێت./.