بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، مهرداد بەزرپاش وەزیری ڕێگاوبان و نیشتەجێبوونی کۆماری ئیسلامی ئێران سەردانی باڵیۆزخانەی تورکیای لە تاران کرد و پیرۆزبایی حکومەتی کۆماری ئیسلامی ئێران بە بۆنەی ڕۆژی نیشتمانی تورکیا بە گەل و حکومەتی ئەم وڵاتە ڕاگەیاند.
ناوبراو وتی: حکومەتی کۆماری ئیسلامی ئێران گرنگی بە سیاسەتی پتەوکردنی پەیوەندییەکان لە گەڵ وڵاتانی دراوسێ دەدات و لەم بوارەشدا گرنگییەکی زیاتر بە وڵاتی تورکیا دەدرێت.
بەزپاش وتی: هاوکاری ئێران و تورکیا وەک دوو وڵاتی گەورەی ناوچەکە بەدەر لە بەرژەوەندییە بەرامبەرەکان، دەتوانێت ئاشتی و سەقامگیری و گەشە و ئاسوودەیی لە ناوچەکە بە دواوە بێت.
ڕاشیگەیاند کە لە داهاتوویەکی نزیکدا سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران بە ئامانجی بەڕێوەچوونی هەشتەمین کۆبوونەوەی ئەنجومەنی باڵای هاوکارییەکانی هەر دوو وڵات سەردانی تورکیا دەکات.
بەزرپاش وتی: تورکیا سێهەم هاوبەشی بازرگانیی ئێرانە لە هەناردە و هاوردە و ڕێژەی ئاڵوگۆڕە بازرگانییەکان لە پاش تەواوبوونی پەتای کۆرۆنا زیاتر بووە و لە ئێستادا گەیشتووەتە 13 ملیار و 400 ملیۆن دۆلار و پلانی ئەوەش لە لایەن هەر دوو وڵاتەوە داڕێژراوە کە ئەم ڕێژەیە بگاتە 30 ملیار دۆلاری ساڵانە.
وەزیری ڕێگاوبان و نیشتەجێبوونی ئێران وتی کە نزیکەی 400 ساڵە سنورە هاوبەشەکانی ئێران و تورکیا وەک سنوری دۆستایەتی و ئاشتی و برایەتییە و بەم شێوەیەش بەردەوام دەبێت./.