بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەحمەد تەیب شێخی زانکۆی ئەزهەری میسر وەک باڵاترین ناوەندی ئائینی سوننە لە جیهان، پەیامێکی ئاراستەی هێزەکانی خۆڕاگریی فەڵەستین کردووە و ڕایگەیاندووە کە سوپای ڕژێمی داگیرکاری زایۆنیستی هیچ ویژدان و مرۆڤبوونێکی نییە.
لەو پەیامەدا هاتووە کە سڵاوی خودا لە ئێوەی قارەمان کە لە بەرامبەر ئاگری دوژمندا سنگی خۆتان کردووەتە قەڵغانی بەرگری و بە هێزی ئیرادە و ئیمان ڕوبەڕوی دوژمنی پاڵپشتیکراو بە هەموو جۆرە چەکێکی قەدەغەکراو دەبنەوە.
ناوبراو ستایشی هەڵوێستی ئەمینداری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکانی کردووە و داوای لە سەرجەم ئازادیخوازەکانی جیهانیش کردووە کە بێدەنگی بشکێنن و ئیدانەی تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنیستی لە غەززە بکەن و داوای ڕاگرتنی کوشتاری ژنان و منداڵانی فەڵەستینی بکەن./.