لە شەڕی ئێستای ڕژێمی داگیرکاری زایۆنیستی لە گەڵ فەڵەستین ئەوەمان بینی کە پێشێلکردنی مافی مرۆڤ لە ئاستێکی باڵادا ڕوویداوە، بەڵام هیچ وڵات و دامەرزاوەیەکی نێودەوڵەتی بۆی گرنگ نەبووە، تەنیا هەنگاوی ئەوان کە وەک هەنگاوێکی پۆپۆلیستییە، ئەم ڕووداوە ئیدانە دەکەن بەڵام بە کردەوە هیچ لەوان نەبینراوە.
ئەگەر منداڵێکی زایۆنیست بکوژرێت ئەمە تاوانە لە دژی مرۆڤایەتی و مافی مرۆڤ کەوتووەتە مەترسییەوە، بەڵام ئەگەر سەدان و هەزاران منداڵ و ژنی فەڵەستینی شەهید بکرێن هیچ ڕووی نەداوە و بۆ هیچ وڵات و دامەزراوەیەکی نێودەوڵەتی گرنگ نییە، تەنیا شتێک کە دەڵێن ئەوەیە دان بە خۆدا بگرن. مافی مرۆڤ بووەتە بابەتێکی سیاسی و بە کردەوە گرنگییەکی نەماوە و تەنیا لە پێناو ئامانج و سیاسەتەکانی وڵاتانی ڕۆژئاوا بەکار دێت.
چۆن لە شەڕی ئۆکراینا و ڕووسیا، وڵاتانی ڕۆژئاوا ڕووسیا و دامەزراوەکانی ئەم وڵاتەیان خستە ڕیزی گەمارۆکانەوە و پشتیوانییان لە ئۆکراینا کرد؟ ڕووسیا تەنانەت لە وەرزشیش بێبەش بووە، بەڵام لە بەرامبەر تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنیستی بێدەنگن، منداڵان و ژنانی بێ تاوانی فەڵەستینی شەهید دەکەن بەڵام تەنانەت بە زارەکیش ئیدانەی تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنیستی ناکەن، چ بگاتە گەمارۆ و سزادانی ئەم ڕژێمە.
مافی مرۆڤ لە ئێستادا بووەتە ئامرازی دەستی ئەمریکا و وڵاتانی ڕۆژئاوا و شێوازێکی ڕەگەزپەستانەی لە خۆ گرتووە. فەڵەستینییەکان بە دیپلۆماسی بە ئەنجام ناگەن، ئەگەر بە دانوستان دەبوو لە پاش 75 ساڵ مافەکانیان مسۆگەر دەکرا بەڵام تەنیا ڕێگای بەرگری و بەدیهاتنی مافی فەڵەستینییەکان، خۆڕاگرییە لە بەرامبەر ڕژێمی کاتی و داگیرکاری زایۆنیستی.
شەهید حاجی قاسم سولەیمانی پێشتر وایان وتووە کە ” بە دیپلۆماسی مافی فەڵەستینییەکان ناگەڕێتەوە، تەنیا ڕێگا خەبات و گیانفیداییە “./.