بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، مەهدی سەفەری ڕایگەیاندووە کە لە داهاتوویەکی نزیکدا کۆبوونەوەی لوتکەی وڵاتانی ئەندام لە ڕێکخراوی هاریکاری ئابوری (ئیکۆ) لە شاری تاشکەند لە وڵاتی ئۆزبەکستان بەڕێوە دەچێت و سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران لە پەراوێزی ئەو کۆبوونەوەدا لە گەڵ ژمارەیەک لە سەرۆکی وڵاتانی بەشدار بە تایبەت تورکیا و کازاخستان کۆدەبێتەوە.
ناوبراو وتی کە ئایەتوڵڵا ڕەئیسی سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران گرنگییەکی زۆر بە ڕێکەوتنە ئابوری و بازرگانییەکان لە گەڵ وڵاتانی جیهان بە تایبەت وڵاتانی دراوسێ دەدات و بەردەوام بەدواداچوونی بۆ دەکات./.