بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، بانکی جی پی مۆرگان لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاندووە کە گەشەی ئابوری ڕژێمی زایۆنیستی بە هۆی شەڕی ئەم ڕژێمە و بزوتنەوەی حەماسەوە، لە سەدا 11 دادەبەزێت.
لەو ڕاپۆرتەدا هاتووە کە لێکدانەوەی کاریگەرییەکانی شەڕی ئێستا لە سەر ئابوری ئیسرائیل بە هۆی ناسەقامگیری دۆخەکە و بەردەوامبوونی و هەروەها بە پێی نەبوونی ئاماری ڕاست و درووست، دژوارە.
جی پی مۆرگان ڕایگەیاندووە کە شەڕەکانی پێشووی ڕژێمی زایۆنیستی وەک شەڕی ساڵی 2014 لە گەڵ حەماس و شەڕی ساڵی 2006 لە گەڵ حزبوڵڵای لوبنان، کاریگەریی لە سەر چالاکییەکانی ئەم ڕژێمە دانا بەڵام شرۆڤەکاران دەڵێن کە کاریگەرییەکانی ئەم شەڕەی ئێستا لە سەر ئاسایش و متمانەی ناوخۆیی ڕژێمی زایۆنیستی زیاترە./.