بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئاژانسی بلۆمبێرگ لە ڕاپۆرتێکدا تاوتوێی هاوردەی نەوتی خاوی لە لایەن ڕژێمی زایۆنیستییەوە کردووە، ئەویش لە کاتێکدا کە ڕەنگە وڵاتانی ئیسلامی بە بۆنەی تاوانەکانی ئەم ڕژێمەوە لە شەڕی غەززە، هەوڵی ڕاگرتنی هەناردەی نەوت بدەن.
بلۆمبێرگ ڕایگەیاندووە کە لە سەدا 60 ی نەوتی هاوردەکراوی ڕژێمی زایۆنیستی لە دوو وڵاتی ئازەربایجان و کازاخستانەوە بووە.
وڵاتانی ڕۆژئاوای ئەفریقا بە تایبەت گابۆن لەو وڵاتانەن کە زیاترین هەناردەی نەوتیان بۆ ڕژێمی زایۆنیستی هەبووە.
بلۆمبێرگ ڕایگەیاندووە کە ڕژێمی زایۆنیستی بۆ قەرەبووکردنەوەی هەناردەی نەوتی وڵاتانی ئیسلامی، پەنا بۆ هەندێک جێگرەوە بە تایبەت ئەمریکا دەبات.
ئەمریکا لە ڕیزی گەورەترین هەناردەکارانی نەوتی جیهانە لە ڕێگای دەریاوە./.