بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سالم عەبدوڵڵا جابر سەباح وەزیری دەرەوەی کوێت ڕایگەیاند کە لە 6 دەیەی رابردوودا پرسی فەڵەستین، گرنگییەکی زۆری بۆ ئەم وڵاتە هەبووە.
ناوبراو وتی: ئێمە دژی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانین لە گەڵ ئیسرائیل، مەگەر ئەوەی کە وڵاتی سەربەخۆی فەڵەستین لە سنورەکانی 4 ی حوزەیرانی 1967 بە پێی یاسا نێودەوڵەتییەکان ڕابگەێندرێت.
سالم سەباح بە توندی ڕەخنەی لە ڕژێمی زایۆنیستی گرت و وتی: ئێمە لە کەرتی غەززە شەڕێکی تۆڵەسێنەرەوە، سزادانێکی بەکۆمەڵ و تاوانێکی دژە مرۆیی دەبینین.
ناوبراو وتی: بەیاننامە هاوبەشەکان لە دژی ئیسرائیل دەبێت بە هاوکاری وڵاتانی دیکە ببێتە ڕێکەوتن، ئێمە داوای کۆدەنگی وڵاتانی عەرەبی ناوچەی کەنداوی فارس و وڵاتانی دیکە دەکەین، بە مەرجێک ئەم میکانیزمانە هێڵە سوورەکان تێپەڕ نەکات./.