بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی و بە گێڕانەوە لە ڕاشاتوودەی، ڕێکخراوەی کونفڕانسی بازەرگانی گەشەی نەتەوەیەکگرتووەکان (ئانکتاد)، ڕۆژی چوارشەمە لە ڕاپورتێکدا هوشداری داوە کە گەمارۆی کەرتی غەزە لە لایەن ڕژێمی زایۆنیەوە کەوا لە ساڵەکانی 2007 بەملاوە دەستیپێکردووە، بووتە هۆی دابەزینی سەرنجڕاکێشی تێکڕای بەرهەمی ناوخۆیی GPD، و زیادبوونی ڕادەی بێکاری و هەژاری و نەداری لە ناوچەی غەزەدا.
بە پێی هەمان ڕاپۆرت، لە نێوان ساڵەکانی 2006 تا 2022 حەشیمەتی غەزە 61لەسەد زیادی کردووە بەڵام تێکڕای بەرهەمی ناوخۆیی ئەو ناوچەیە تەنیا 1.1 لەسەد گەشەی هەبووە و تێکڕای بەرهەمی ناوخۆیی سەرانەی ڕاستەقینە 27لەسەد دابەزیووە و لە 1994 دۆلار لە ساڵەکانی 2006دا بۆ ڕەقەمی 1257 دۆلار لە ساڵی 2022دا دابەزیووە، هەمان ڕەقەم بۆ ناوچەی کەرتی ڕۆژئاوا بە ڕیزەوە 2924 و 4458 بەراوەرد کراوە.
ئانکتاد لە ڕاپۆرتەکەی خۆیدا ئاماژە دەکات: لە هەمان خولدا، پرش و بڵاوی ناوچەیی بۆ بارودۆخی ژیان بەسەر بردن زیادی کردووە، لەبەر ئەوەی بەشی غەزە لە ئابووری فەلەستیندا لە 31% بۆ 17.4% دابەزیووە.