بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە پەیوەندییەکی تەلەفوونیدا لە گەڵ فەیسەڵ بن فەرحان وەزیری دەرەوەی سعوودیە، جەختی لە سەر گرنگی ڕۆڵی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی بۆ ڕاگەیاندنی ئاگربەست و پاراستنی کەسانی سڤیل لە فەڵەستینی داگیرکراو و بە تایبەت لە کەرتی غەززە کردەوە.
وەزیری دەرەوەی ئێران پێشتریش لە گەڵ هاوتا سعوودیەکەی کۆبووە و هەر دوو لا جەختیان لە سەر پێویستی هەوڵی هاوبەشی وڵاتانی ئیسلامی بۆ کۆتایی هێنان بە تاوانەکان و کۆمەڵکوژی زایۆنیستەکان لە غەززە کردەوە./.