بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ماجد ئەنساری وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی قەتەر لە چاوپێکەوتنی کەناڵی CNN ی ئەمریکا، ڕایگەیاند کە داخستنی نووسینگەی بزوتنەوەی حەماس لە دەوحە لە ڕیزی بەرنامەکانی حکومەتی ئەم وڵاتەدا نییە.
ناوبراو وتی: ئەم کەناڵە (نووسینگەی حەماس لە دەوحە) ڕۆڵی زۆر گرنگی بۆ کۆتایی هاتنی ئاڵۆزییەکانی ئێستای غەززە هەیە، دانوستان لە گەڵ حەماس دەگاتە دابەزینی ئاڵۆزییەکان و کۆتایی هێنان بەو شەڕەی کە لە ئێستادا لە نێوان ئیسرائیل و بزوتنەوەی حەماسدا هەیە.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی قەتەر وتی: ناتوانین موڵەتی داخستنی ئەم نووسینگەیە بدەین، تا ئەو کاتەی کە گەیشتن بە ئاشتی بۆ هەر دوو لا گرنگ بێت.
ئەنساری هۆشدارییدا کە بەردەوامی هێرشە وشکانییەکانی ڕژێمی زایۆنیستی لە کەرتی غەززە، هەوڵەکانی قەتەری بۆ ئازادکردنی دیلەکانی ئیسرائیل ڕوبەڕوی کێشە کردووەتەوە./.