بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ناسر کەنعانی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس بە بڵاوکردنەوەی چەندین وێنەی منداڵە شەهیدەکانی غەززە، ڕایگەیاند کە ئەم وێنانە نموونەی زۆر بچووکی تاوانەکانی سوپای داگیرکاری زایۆنیستییە لە کەرتی غەززە. سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی منداڵکوژی زایۆنیستی ڕایگەیاندووە کە سوپای ئیسرائیل بەئەخلاقترین سوپای جیهانە!
کەنعانی ڕایگەیاندووە کە تاوانی زایۆنیستەکان لە غەززە کۆمەڵکوژییەکی ئاشکرایە.
ناوبراو هەروەها لە پەیامێکی دیکەدا ڕایگەیاندووە کە تاوانە دڕندانە و دژە مرۆییەکەی ڕژێمی منداڵکوژی زایۆنیستی لە دژی گەلی زوڵملێکراوی فەڵەستین لە غەززە، پاش شکستە قەرەبوونەکراوەکەی 7 ی تشرینی یەکەمی 2023، بووەتە هۆی لەناوچوونی هەمیشەیی ئەم ڕژێمە لای مرۆڤە بەویژدانەکان لە سەرتاسەری جیهان و پرۆسەی لەناوچوونەکەی خێراتر کردووە. تاوانە بەردەوامەکانی زایۆنیستەکان لە غەززە هەروەها بووەتە شکستێکی ئەخلاقی ڕژێمی ئەمریکا و لایەنگرانی ئاشکرا و شاراوەی زایۆنیستەکان و ڕواڵەتی ڕاستەقینەی ئەوانی بۆ هەمووان ئاشکرا کردووە. ئەڵبەت لە کارەساتی کۆمەڵکوژییەکەی ئێستای غەززە، سەرجەم ڕێگاکان بۆ ڕژێمی زایۆنیستی و لایەنگرانی دەگاتە شکست./.