بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەبو عۆبەیدە وتەبێژی کەتیبەکانی قەسام سەبارەت بە شەڕەکەی شەوی ڕابردوو وتی: دەسدرێژییەکانی داگیرکاران و کوشتارەکان، تەنیا بۆ ساڕێژکردنی ئەو ئێشە گەورەیە کە هەستی پێدەکەن.
ناوبراو وتی: ئێمە بەو دوژمنەی کە ڕۆژانە هەڕەشەکانی دووپات دەکاتەوە دەڵێین کە چاوەڕوانت دەکەین.
ئەبو عۆبەیدە وتی: کاتی شکستی ڕژێمی زایۆنیستی دەستیپێکردووە و سەردەمی بانگەشەی زاڵبوونی سەربازی و هەواڵگرییەکەی کۆتایی هاتووە.
وتەبێژی کەتیبەکانی قەسام وتی: بە سەرکردەی وڵاتانی عەرەبی دەڵێین کە هێندە لاواز بوون تەنانەت ناتوانن هاوکارییە مرۆییەکانیش ڕەوانەی غەززە بکەن.
وتیشی کە ئەگەر دوژمن بیەوێت بە یەکجاری کۆتایی بە دۆسیەی دیلەکان بهێنێت ئێمە ئامادەین و ئەگەر پرۆسەیەک بۆ دابەشکردنی دۆسیەکانی بوێت بۆ ئەوەش ئامادەین.
ئەبو عۆبەیدە وتی کە دیسانەوە داوا لە گەلی بەشەرەف دەکەین کە ئەم شەڕە لە مێژووی گەلی فەڵەستیندا بە چارەنووسساز بزانن./.