بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، بزوتنەوەی حەماس ئەمڕۆ شەممە 28 ی تشرینی یەکەمی 2023 لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە هێرشی وشکانیی شەوی ڕابردووی ڕژێمی زایۆنیستی بۆ سەر غەززە لە سێ قۆڵەوە ڕوبەڕوی شکست بووەتەوە.
لە بەیاننامەکەی حەماسدا هاتووە کە هێزەکانی ڕژێمی زایۆنیستی کەوتوونەتە بۆسەی هێزەکانی خۆڕاگرییەوە و بە مووشەک و بۆمب ڕوبەڕویان بوونەتەوە.
حەماس ڕایگەیاندووە کە زیانەکانی سوپای زایۆنیست هێندە زۆر بوون کە کوژراو و بریندارەکانیان بە کۆمپتەر لە غەززە بردووەتە دەرەوە.
ڕژێمی زایۆنیستی هەموو پەیوەندییەکی غەززەی لە گەڵ جیهانی دەرەوە پچڕاندووە تا تاوانەکانی لە دژی خەڵکی ئەم ناوچەیە و هەروەها زیانە سەربازییەکانی خۆی لە شەڕی وشکانیدا ئاشکرا نەکرێن./.