بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەندامێکی لێژنەی ئاسایش و بەرگری پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند کە هێرشەکانی سەر بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا بەردەوام دەبن.
ئەحمەد موسەوی وتی: حکومەتی ئەمریکا دەزانێت کە مانەوەی هێزەکانی لە پاش پەسەندکردنی یاسای دەکردنی ئەو هێزانە لە لایەن پەرلەمانی عێراقەوە، ئەوان ڕوبەڕوی هێرشی زیاتری هێزەکانی خۆڕاگری دەکاتەوە.
ئەو ئەندامەی پەرلەمانی عێراق وتی: گرووپەکانی خۆڕاگری موڵەتیان بە حکومەتی عێراق داوە و ئەگەر هەوڵە دیپلۆماسییەکان نەگاتە ئەنجام، بەدەر لە باڵیۆزخانە، سەرجەم بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا دەکرێنە ئامانج./.