بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، دەیان هەزار کەس لە دانیشتووانی تورکیا دوانیوەڕۆی شەممە بۆ ئیدانەکردنی تاوانەکانی ڕژێمی کاتی و داگیرکاری زایۆنیستی، لە شاری ئیستەنبووڵ ڕژانە سەر شەقامەکان.
خۆپێشاندەران بە هەڵکردنی ئاڵای تورکیا و فەڵەستین، پشتیوانی خۆیان بۆ گەلی زوڵملێکراوی غەززە دووپات کردەوە.
ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا پێشتر داوای لە ڕژێمی زایۆنیستی کردبوو بە ڕاگرتنی هێرشە دڕندانەکان واز لەم شێتییەی خۆی بێنێت./.