بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران و ئەیمەن سەفدی وەزیری دەرەوەی ئەردەن لە شاری نیۆیۆرک کۆبوونەوە و جەختیان لە سەر هاوکاریکردنی وڵاتانی ئیسلامی و پشتیوانی لە گەلی فەڵەستین کردەوە.
وەزیری دەرەوەی ئێران سەبارەت بە بڕیاری کۆمەڵەی گشتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان وتی کە هەر بڕیارێک دەبێت سێ تەوەری سەرەکی لە خۆ بگرێت: ئاگربەستی بەپەلە، گەیاندنی هاوکارییە مرۆییەکان بۆ خەڵکی غەززە و ڕوبەڕوبونەوەی دەرکردنی فەڵەستینییەکان.
وەزیری دەرەوەی ئەردەنیش وێڕای ئیدانەکردنی تاوانی زایۆنیستەکان لە غەززە، جەختی لە سەر هەمان بۆچوونی وەزیری دەرەوەی ئێران کردەوە./.