بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لە توێژینەوەیەکی پزیشکیدا هاتووە کە خواردنی 15 تا 108 گرام بادەم یان چەرەساتی دیکە لە ڕۆژێکدا بۆ ماوەی 12 مانگ، ڕێژەی کۆلیسترۆڵی زیانبەخش لە خوێندا بە ڕێژەی لە سەدا 3.7 کەم دەکاتەوە.
هەروەها باس لەوە کراوە کە خواردنی بادەم دەتوانێت دژی شێرپەنجە بێت، هەر چەندە بەڵگەیەکی بەهێز لەم بوارەدا نییە بەڵام دەوترێت کە کاریگەرییەکانی زیاتر بۆ شێرپەنجەکانی گەدە و ڕیخۆڵەیە و مەترسی توشبوون بەم دوو شێرپەنجەیە بە ڕێژەی لە سەدا 17 کەم دەکاتەوە./.