بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، وڵاتانی ئەندام لە ئەنجومەنی هاریکاری کەنداوی فارس لە بەیاننامەیەکدا کە لە دانیشتنی کۆمەڵەی گشتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکاندا خوێندرایەوە، جەختیانکردووەتەوە کە توندووتیژی لە کەرتی غەززە ئیدانە دەکرێت و داوای ڕوبەڕوبونەوەی دەکەین.
لەو بەیاننامەیەدا هاتووە کە ئەوەی لە غەززە ڕوو دەدات نابێتە هۆی ئەوەی کە گەلی فەڵەستین واز لە داواکاری و مافە ڕەواکانی خۆی بێنێت.
وڵاتانی ئەندام لە ئەنجومەنی هاریکاری کەنداوی فارس سەرسوڕمانی خۆیان لەوە دەربڕیوە کە هەندێک لە وڵاتان هێرشەکانی داگیرکاران بە بەرگری لە خۆ ناو دەبەن.
لە بەشێکی دیکەی ئەو بەیاننامەیەدا هاتووە کە فەڵەستینییەکان تەنیا بە کۆتایی داگیرکاری ڕازی دەبن./.