بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی و بە گێڕانەوە لە “ئەلعەین”، ئاجا بانگا، سەرۆکی بانکی جیهانی وتی شەڕی نیوان ڕژێمی زایۆنی و حەماس، لەتمەیەک زۆر جیدیە لەسەر ئابووی هەموو جیهان.
سەرۆکی بانکی جیهانی دوێنی سێشەمە لە کۆبوونەوەی “نوێکاری داهاتووی سەرمایەگوزاری” کەوا حەوتمین خولی لە شاری ڕیاز و لە ژێر نێوی “لانوێنی نوێ” بەڕێوەدەڕوات، هوشداری داوە کە شەڕی نێوان ڕژێمی زایۆنی و حەماس لەتمەی جیدیە لەسەر گەشەی ئابووری هەموو جیهان.
ناوبراو وتیشی: ئەم ڕووبەڕوو بوونەوە کە ئەگەری لەسەرە ببێتە شەڕێکی گەورەی ناوچەیی، خەریکە سێهەمین حەوتەی خۆی تێپەڕ دەکات و بێگومان کاریگەری زۆریش دادەنێت لەسەر پەرەی ئابووری جیهان.
ناوبراو بەم شێوازە درێژەی بە وتەکانی دا: بە بڕوای من ئێمە لە پڕمەترسیترین بارودۆخدا جێگیر بووین، لە ئێستادا هۆکارەکانی ژێئوپولیتیکی وەکوو گەورەترین مەترسی دێنە ئەژمار بۆ ئابووری جیهان و ئەو مەترسیە خێرا دەڕواتە پێش.
بانگا پشتڕاستیشی دەکاتەوە کە جیهان لە دۆخێکی پڕمەترسیدایە و دەرئەنجامی شەڕی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بازەرگانی جیهان بە تەواوی تێک ئەدات و وەکوو ڕابردوو نامێنێت.
لەو کۆبوونەوەدا سەرۆکانی گەورەترین بانکە نێودەوڵەتیەکان و سەروکۆماری کووریای باشوور و کێنیا و ڕوانداش ئامادە بوون.