بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، پەرلەمانی لیبیا ڕۆژی چوارشەممە داوای دەرکردنی باڵیۆزی ئەو وڵاتانەی کرد کە پشتیوانی لە تاوان و کۆمەڵکوژییەکەی ڕژێمی زایۆنیستی لە کەرتی غەززە دەکەن.
ئەندامانی پەرلەمانی لیبیا هەروەها لە بەیاننامەکەی خۆیان داوای ڕاگرتنی هەناردەی نەوتیان بۆ ئەو وڵاتانە کردووە و لە هەمان کاتدا جەختیان لە سەر پێویستی ڕاگرتنی بەپەلەی تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنیستی کردووەتەوە.
پەرلەمانی لیبیا ئیدانەی سەردانی سەرۆکی وڵاتانی ئەمریکا، فەرەنسا، بەریتانیا، ئەڵمانیا و ئیتالیای بۆ تەل ئەبیب و پشتیوانی لە بەردەوامی کۆمەڵکوژی فەڵەستینییەکان کردووە./.